شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-31 05:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە عێراق راگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان درێژكرایه‌وه‌

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانیی عێراقی ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی تـــــا 7ی حوزەیران درێژکردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگه‌یاندووه‌: لە ئاگاداری نامەیێکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانیی عێراقی بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانی یەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تـــــا 7-6-2020 درێژکردەوە.

بڕیاره‌که‌ گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سوور و سەربازى و یارمەتییە تەندروستییەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه، ‌ ‌ده‌رچوواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی له‌چوارچێوه‌ی به‌رگیری کردنه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە