شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-29 05:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە تورکیا 160 هەزار کەسی تێپەڕاند

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و 182 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمار کراوە.

کوردپرێس: بەپێی ئەو داتایانەی کە لە ماڵپەری وەزارەتی تەندروستیی تورکیا راگەیەندراوە و وەزیری تەندروستی تورکیا، فەخرەدین کۆجا لە توویتەر بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ 33 ھەزار و 559 پشکنین ئەنجام دراوە. لەم چوارچێوەیەش ھەزار و 182 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمار کراوە.

راگەیەندرا لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا 30 کەس گیانیان لەدەست داوە و کۆی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە 160 ھەزار و 979 کەس و کۆی گشتی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە گەیشتە چوار ھەزار و 461 کەس.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە