شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-28 09:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بە هۆی بۆردومانەکانی سوپای تورکیاوە زیان بە کارەبای گوندەکانی ناوچەی برادۆست گەیشت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بۆ جارێکی دیکە دیسان فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆردومانی چەند گوند و ناوچەیێکی سنووری برادۆستیان کرد و بەو هۆیەشەوە زیان بە کارەبای گوندەکان گەیشت.

کوردپرێس:

ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز، ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆردومانی گوندەکانی سنیان و بندێوانیان لە ناوچەی برادۆست و ناوچەی خواکورک لە سنووری پارێزگای هەولێر کرد.

هەر بە پێی ڕاگەیێندراوی ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی توركیا پاش بۆردومانەکەش زۆر بەنزمی بە ئاسمانی ناوچەکەدا سووڕاونەتەوە و بەهۆی بۆردومانەکەشەوە جگە لە زیان گەیاندن بە سروشت و ژینگەی ناوچەکە کارەبای هەردوو گوندی سنیان و بندێوان لە ناوچەی برادۆست پچڕاوە و لە ئێستادا ئەو دوو گوندە بێ کارەبا ماون.

هێرش و پەلاماردانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای توركیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بە بیانووی هەبوونی هێزەکانی پەکەکە لە باکووری عێراق و لە سەر خاکی هەرێمی کوردستان ماوەی چەند ساڵێکە بەچڕی بەردەوامە و بەهۆیەوە تا ئێستا سەدان هاوڵاتی شەهید و برینداربوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە