شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-28 10:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وتەبێژی هاوپەیمانان: ئەمریکا سیستەمی پاتریۆتی لە سووریا جێگیر نەکردووە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- وتەبێژی هێزی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا ڕایگەیاند سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکا کە بە پاتریۆت ناسراوە لە سووریا جێگیر نەکراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆلۆنێل مایلز کاگینز، وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان کاردانەوەی نیشان دا بە هەواڵی جێگیر کردنی سیستەمی پاتریۆتی ئەمریکا لە سووریا و هەواڵەکەی ڕەت کردەوە.

مایلز لە لاپەڕەی توویتەری خۆیدا بڵاوی کردەوە: هەواڵی جێگیر کردنی سیستەمی بەرگریی مووشەکی ناڕاستە و پاتریۆت لە سووریا جێگیر نەکراوە.

لە درێژەی وتەکانیدا وتەبێزی هاوپەیمانان دەڵێت ئەو وێنەیە کە لە جێگیر کردنی سیستەمی بەرگریی ئەمریکا بڵاو کراوەتەوە، لە وڵاتێکی دیکە گیراوە.

ڕۆژی ڕابردوو لەبارەی جێگیر کردنی سیستەمی بەرگریی مووشەکیی ئەمریکا لە نزیکیی کێڵگەیێکی نەوتیی لە شاری دەیرەزوور هەواڵێک بڵاو کرایەوە.

هێشتا هیچ بەرپرسێکی دیکەی ئەمریکی لەبارەی جێگیر کردنی پاتریۆت لە سووریا لێدوانێکی نەبووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە