دوایین ئاماری کۆرۆنا لە سووریا: 50 حاڵەتی تووشبوون و 3 حاڵەتی مردن تۆمار کراوە
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- وەزارەتی تەندروستیی سووریا ڕایگەیاند تا ڕۆژی هەینی 15ی ئاداری 2020 ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لەو وڵاتەگەیشتۆتە 50 حاڵەت.
کوردپرێس:
ڕۆژی هەینی 15ی ئاداری 2020 وەزارەتی تەندروستیی سووریا لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند 2 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە سووریا دەستنیشان کراوە و تا ئەم کاتە ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا گەیشتۆتە 50 حاڵەت.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی تەندروستیی سووریادا ئەوەش نووسراوە کە تا ئەم کاتە 3 حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا لە سووریا تۆمار کراوە.
بە پێی میدیای فەرمیی سووریا (سانا) لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 7 تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە و بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە پەتای کۆرۆنا ڕزگاریان بووە گەیشتۆتە 36 کەس.
بۆچوونی بەکارهێنەران