شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-14 15:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە دیالە دوو چەکداری داعش کوژران

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌ ناوچه‌یێكی سنووری دیاله‌، دوو تیرۆرستی داعش کوژران و سێ ئەندامی دیکەی ئەو گرووپە کرانە ئامانج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، سادق حسێنی، فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ پارێزگای دیاله‌، له ‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه:‌ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق پرۆسه‌یێكی تایبه‌تیان له‌ ناوچه‌ی مه‌یته‌ی سنووری عوزێم ئه‌نجام داوه‌، له‌و پرۆسه‌یه‌دا دوو تیرۆرستیان كوشتووه‌ و سێ تیرۆرستی دیكه‌شیان بریندار كردووه‌، هاوكات ده‌ستیشیان به‌سه‌ر ماتۆڕسكیلێكدا گرتووه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بۆ پرۆسه‌كه‌ پشتیان به‌كامێرای چاودێری و فڕۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان و چه‌كی پێشكه‌وتوو به‌ستووه‌.

ناوچه‌ی مه‌یته‌ ده‌كه‌وێته‌ سنووری نێوان پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و ناحیه‌ی عوزێمی سه‌ر به‌پارێزگای دیاله‌، له‌ماوه‌ی رابردووشدا چه‌ندین جار جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچه‌یه‌ بینداوه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە