بەرزبوونەوەی ئاماری کۆرۆنا لە کوردستان بەردەوامە/ کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون گەیشتە هەزار و 958 حاڵەت
پوختەی هەواڵ
بەشی کوردستان- وتەبێژی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند تا ڕۆژی پێنجشەمە 25ی گوڵانی 1399 کۆی 1958 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان تۆمار کراوە کە 24 حاڵەتی لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تۆمار کراوە.
کوردپرێس:
ڕۆژی پێنجشەمە 25ی گوڵانی 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 24 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە کوردستان گەیشتە 1958 حاڵەت.
ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 138 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.
ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا بە گوێرەی ڕیزبەندیی شارەکانی پارێزگای کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کراوە:
سەقز 424 حاڵەت
سنە 553 حاڵەت
بانە 228 حاڵەت
قوروە 167 حاڵەت
دێولان 87 حاڵەت
مەریوان 113 حاڵەت
بیجاڕ 111 حاڵەت
دیواندەرە 148 حاڵەت
کامێران 101 حاڵەت
سەوڵاوا 26 حاڵەت
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران