شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-13 12:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرشی تۆپخانەیی تورکیا بۆسەر چەند ناوچەیێکی پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تورکیا چەند گوندێکی ناوچەکانی دەڤەری بەرواری باڵای سەر بە شارۆچکەی کانی ماسێ لە قەزای ئامێدی تۆپباران کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەری شارۆچکەی کانی ماسێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 13-05-2020 بۆ شەوی سێیەم لەسەریەک تۆپخانەکانی تورکیا ناوچەکانی بەرواری باڵا تۆپباران دەکەن، شەوی رابردوو چەند گوللەتۆپێک لە نزیک گوندی کێستە کەوتوون. لە دوو شەوی رابردووش گوندی چەلکێش تۆپباران کراوە و زیانی ماددی بەر چەند خێزانێک کەوتووە.

سەبارەت بە زیانەکان، سەربەست سەبری بەڕێوەبەری شارۆچکەی کانی ماسێ دەڵێت: زیانی گیانی نەبووە، بەڵام بەهۆی نزیکی شوێنی تۆپباران کردنەکە زیان بەر 12 خێزان کەوتووە و بەشێکیان پەنجەرە و دەرگا و بەشێکی دیکەیان موڵک و رەزەکانیان زیانیان بەرکەوتووە. هەروەها تۆپبارانەکە ترس و دڵەڕاوێکی لەنێو دانیشتووانی گوندەکانی دیکەش دروست کردووە.

بەهۆی بوونی بارەگاکانی پارتیی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)؛ تورکیا تۆپباران و بۆردوومانی چەند ناوچەیێکی هەرێمی کوردستان دەکات، بە تایبەت قەزای ئامێدی کە جگە لە زیانی ماددی تاوەکوو ئێستا 23 کەس کوژراون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە