شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-13 13:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کاندید بوونی «نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا» بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دوورە لە ڕاستی

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان جەختی کردەوە کە حزبەکەی، دڵشاد بارزانی-ی «نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا»ی بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی عێراق کاندید نەکردووە و هەواڵەکانیش لەو باروەوە ناڕاستن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەحموود محەمەد، دەنگۆی بابەتێکی ماڵپەڕی خەندان، سەبارەت بە کاندیدبوونی (دڵشاد بارزانی) بۆ پۆستی وەزیری دەروە لە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ رەت دەکاتەوە کە ئەمە دەقی راگەیاندراوەکەیە:

سەبارەت بە پشک و بەرکەوتەی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کابینەی نوێی حکوومەتی عێڕاقی فیدراڵ، کە ماڵپەڕی خەندان، لە ھەواڵێکدا لە رێکەوتی ١٢ی٥ی٢٠٢٠ بڵاوی کردووەتەوە گوایە لەسەرچاوەیێکی پارتییەوە زانیویانە دڵشاد بارزانی کاندیدی پارتییە بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوەی کابینەی تازەی حکوومەتی عێڕاقی فیدراڵ، ئێمە ئەو ھەواڵە رەت دەکەینەوە و رایدەگەیێنین کە بەھیچ شێوەیێک راستیی تێدارنییە، وەک چەندین جاریش دووپاتمان کردووەتەوە پێویستە دەزگاکانی مێدیا پشت بەسەرچاوەی دروست ببەستن و خۆیان لە هەواڵی ناڕاست، بەدوور بگرن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە