هادی عەلی: هه‌ره‌شه‌ی گه‌وره له‌سه‌ر هه‌رێم سیاسەتی دەسەڵاتدارانی خۆمانن
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كه‌سی دووه‌می یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند: ھەرەشەی گەورە لەسەر ئێستا و ئایندەی ھەرێم لە دەرەوەی ھەرێمەوە نیە بەڵکو گەورەترین ھەرەشە سیاسەتی نادروست و ئیدارەی خراپی لایەنەکانی دەسەلاتی کوردی خۆمان.
کوردپرێس:
هادی عەلی كه‌سی دووه‌می یه‌كگرتووی ئیسلامی و بەرپرسی ئەنجومەنی سەركردایەتیی ئه‌و حیزبه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ره‌خنه‌ی توند له سیاسه‌تی دهسهڵاـداران ده‌گرێ و ده‌ڵێ : ھەرەشەی گەورە لەسەر ئێستا وئایندەی ھەرێم لە دەرەوەی ھەرێمەوە نیە بەڵکو گەورەترین ھەرەشە و مەترسی بە پلەی یەکەم بریتیە لە سیاسەتی نادروست و ئیدارەی خراپی لایەنەکانی دەسەلاتی کوردی خۆمان!"
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له ساڵی 1994 وه دروستبووه‌و خاوه‌نی پێنج كورسیه له په‌ڕله‌مانی كوردستان و یه‌كه‌م لایه‌ن بوو، له‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان پاش ئه‌و شكسته‌ی به‌سه‌ر كه‌مبونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی دا هاهات، وه‌ك ئۆپۆزسیۆن خۆی راگهیاندو به‌شداری كابینه‌ی نۆی هه‌رێمی نه‌كرد.
بۆچوونی بەکارهێنەران