شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-13 06:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا/ 3 هەزار و 894 قوربانی و 141 هەزار و 475 حاڵەتی تووشبوون

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا بۆ 141 هەزار و 475 کەس بەرزبووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشەمە 13ی ئاداری 2020 فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماری نوێی مردووان و تووشبووانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو کردەوە و رایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 1 هەزار و 704 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و 53 کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

بەو پێیە، ژمارەی مردووان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە تورکیا بووە 3 هەزار و 894 کەس و ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراویش بۆ 141 هەزار و 475 بەرزبووەوە.

بە گوتەی فەخرەدین کۆجا، بە گشتی تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 100 هەزار تووشبوو چاک بوونەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە