شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-10 11:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆککۆماری ئێران پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- حەسەن ڕۆحانی لە پەیامێکدا پیرۆزباییی لە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق کرد کە دوو ڕۆژی ڕابردوو لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتەوە متمانە بە کابینەکەی درا.

کوردپرێس:

حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران لە نامەیێکدا بە بۆنەی پێکهاتنی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقەوە پیرۆزباییی لە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی نوێی ئەو وڵاتە کرد و هیوای ئەوەی خواست کە هاوکارییە دوو قۆڵییەکانی بەغدا و تاران بەردەوام بن بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و ئەمنی ناوچەکە و چارەکردنی کێشەکان.

سەرۆککۆماری ئێران لە نامەکەیدا دیسان داوای پەرەپێدان و قووڵکردنەوەی پێوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراقی کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ مستەفا کازمی و کابینە تازەپێکهێنراوەکەشی خواستووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە