شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-10 11:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئایەتوڵڵا خامنەیی: وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە قەیرانی کۆرۆنادا سێ ڕەهەندی ئیدارەدان و فەلسەفەی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقیان دۆڕاند

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای ئێران لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە لەگەڵ ژووی نیشتمانیی کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆ بوویەوە و لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: لە قەیرانی کۆرۆنادا وڵاتانی ڕۆژئاوایی سێ ڕەهەندی گرینگی ئیدارەدان و فەلسەفەی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقیان دۆڕاند.

کوردپرێس:

ڕۆژی شەمە 20ی گوڵانی 1399 بەرانبەر بە 10ی ئاداری 2020 ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە بەشداریی دانیشتنی ژووری نیشتمانیی کۆنتڕۆڵ کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنای کرد کە بە بەشداریی شەرۆککۆمار و ئەندامانی ژوورەکە و 31 پارێزگاری پارێزگاکانی ئێران بەڕێوە چوو.

ڕێبەری باڵای ئێران لە دانیشتنەکەدا ڕایگەیاند بەرپرسان و لایەن و دامودەزگا پێوەندیدارەکان لە مەسەلەی کۆنتڕۆڵ کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بەباشی ئەرکی خۆیان ڕاپەڕاند و بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکە زۆر باش دەرکەوتن.

ئایەتوڵڵا خامنەیی هاوخەمیی خۆی بۆ هەموو ئەو هاووڵاتییانەش دەربڕی کە بە هۆی کۆرۆناوە کەسوکاری خۆیان لە دەست داوە و هاوکات سوپای تیمەکانی خزمەتگوزاری و پزیشکیو فریاکەوتن و هەموو لایەنە پێوەندیدارەکانی کرد کە بە "هەڵمەتی جیهادی" توانیویانە بە باشترین شێوە ئەرکی خۆیان ڕاپەڕێنن.

ڕێبەری باڵای ئێران ستایشی هەوڵ و تێفکرینی زانایانی پزیشکیی نێو ئێرانیشی کرد و هیوای ئەوەشی خواست کە بە زووترین کات تیمەکانی لێکۆلینەوە و پزیشکیی ئێران بتوانن دەرمانی ڤایرۆسەکە بدۆزنەوە و بەرهەمی بهێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە