شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-10 11:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران گەیشتە 107 هەزار حاڵەت

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 1383 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە بەوەش کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران گەیشتە 107 هەزار و 603 حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی شەمە 20ی گوڵانی 1399 کیانووش جیهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 1383 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 107 هەزار و 603 حاڵەت.

هەر بە وتەی جیهانپوور لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 51 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 6640 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 86 هەزار و 143 نەخۆشی تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە