شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-10 07:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەرێمی کوردستان گەورەترین دەروازەی هەناردەکردنی کاڵا و شتومەک بووە لە ئێرانەوە بۆ عێراق

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- هەرێمی کوردستان لە ساڵی رابردووی هەتاوی گەورەترین دەروازەی هەناردەکردنی کاڵا و شتومەک بووە بۆ عێراق و نزیکەی 4 ملیار دۆلار لەو دەروازانەوە شتومەک هەناردەی عێراق و هەرێمی کوردستان کراوە.

کوردپرێس: روحوڵڵا لەتیفی، گوتەبێژی گومرکی ئێران رایگەیاندووە لە دەروازە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی رابردووی هەتاوی 8 ملیۆن و 100 هەزار تۆن کاڵا بە گۆژمەی 3 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار هەناردەی عێراق کراوە.

لەتیفی راشیگەیاندووە هەناردەکاری ئێران لەرێگەی هەرێمی کوردستان سەدا 42 ی کۆی هەناردەکاری ئێران بۆ عێراق پێکدەهێنێت بەپێی ئامارەکانی گومرکی ئێران، لە ساڵی رابردووی هەتاوی لە دەروازەی بازرگانی پەروێزخانەوە 1 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار کاڵا هەناردە کراوە.

دوای دەروازەی بازرگانی پەرویزخانیش، زۆرترین کاڵا لە دەروازەی باشماخەوە لە ئێرانەوە هەناردەکراوە کە 1 ملیار و 120 ملیۆن دۆلار بووە. لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانیش بە بڕی 754 ملیۆن دۆلار کاڵا لە ئیرانەوە هەناردەی هەرێمی کوردستان کراوە.

هەرێمی کوردستان سێ دەروازەی رەسمیی نێودەوڵەتیی لەگەڵ ئێران هەیە کە بریتین لە پەروێز خان و باشماخ لە سنووری پارێزگای سلێمانی و حاجی ئۆمەران لە سنووری پارێزگای هەولێر.

سەرچاوە: ڕووداو

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە