ئەمەریکا پێشوازی لە پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق دەکات
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە پەیوەندییێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک وەزرانی نوێی عێراق وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێشوازی لە پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق دەکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی داوە، مایک پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، پەیوەندییێکی تەلەفۆنییان ئەنجام داوە. لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەمەریکا پێشوازی لە پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق کردووە و پاڵپشتیشی بۆ کازمی دووپات کردووەتەوە.
ئاشکراش کراوە، وەک پێدانی دەرفەتێک بۆ سەرکەوتنی کابینەکە، ئەمەریکا 120 رۆژی دیکەی مۆڵەت بەخشیوەتە حکوومەتی عێراق، بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران و ھاوردەکردنی کارەبا و گازی سرووشتی لەو وڵاتە.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران