شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-06 10:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران دیسان بەرز بوویەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 1680 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون لە ئێران گەیشتە 101 هەزار و 650 حاڵەت.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 17ی گوڵانی 1399 کیانووش جیهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە لە ئێران ڕاگەیاند و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 1680 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە.

بە وتەی وەزیری تەندروستیی ئێران کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 101 هەزار و 650 حاڵەت.

هەر بە وتەی جیهانپوور لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 78 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 6418 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 531 هەزار و 275 کەیسی تاقی کردنەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئەنجام دراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە