شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-05 15:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مونا قەهوەچی: هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار بۆ ڕێز گرتنە لە یاسا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سکرتێڕی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەڵێت: هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار جێبەجێ کردنی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانە بۆ ڕێز گرتنە لە یاسا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مونا قەهوەچی، سکرتێڕی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەمیانی گفتوگۆیێکی لەگەڵ دەنگی ئەمریکا دەشڵێت: یاسا لە پارێزبەندی گەورەترە و یاسا لەسەرووی هەموومانە ئێمە وەک پەرلەمان پەیڕەوی ناوخۆ جێبەجێ دەکەین.

لەوەڵامی ڕەخنەی پەرلەمانتاران لەسەر هەڵگرتنی پارێزبەندییەکەیان، مونا قەهوەچی وتی: ئەو پەرلەمانتارانەی ئەو لێدوانانە دەدەن، ئەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن کێوە پەسەند کراوە.

ناوبراو وتیشی: هەر لەلایەن ئەو بەڕێزانەشەوە پەسەند کراوە، ئەی بۆچی ئەو کاتە ڕازی بوون ئەو ماددەیە هەبێت لەو پەیڕەوەدا، سەرجەم فراکسۆنە جیاجیاکان لەکاتی نووسینی هەموارکردنی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان و بەشێکی زۆری ئەوانەی لە سۆشیال میدیا باسی ئەو دۆخە دەکەن ئەو بابەتەیان وروژاندووە، خۆشیان ئەندام بوون لە هەموارکردنی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، دەیاتوانی ئەوکات ئەو ماددە لابەن لەناو پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان.

هەروەها دەڵێت: من وەک سکرتێری پەرلەمانی کوردستان سبەینێ هەر سکاڵایێکی یاسای لەسەرم تۆمار بکرێت، بەرانبەر یاسا مل کەچ دەبم، لای من پۆستەکەم گرنگ نییە، ئەوەی گرنگە بۆم یاسا سەروەرە لەم وڵاتە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئێستا هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی لەکۆبوونەوەی رۆژی چوار شەممە، پەرلەمان بەدەنگدان پارێزبەندی لە سۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی هەڵبگرێت، بەهۆی ئەوەی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت ‌و داواکاری گشتی سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمار کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە