شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-03 08:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هۆشیار زێباری: دەبێت حکوومەتەکەی کازمی پێکبهێندرێت چوونکە هەرێم و بەغدا لەبەردەم دەرگای دۆزەخدان

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی بەپێویستی دەزانێت پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکوومەتدا و دەڵێت هەرێم و عێراق لەبەردەم دەرگای دۆزەخدان.

کوردپرێس: هۆشیار زێباری وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی "کوتلە شیعەکان لەگەڵ سەرۆک وەزیران راسپێردراودا ناکۆکییان هەیە لەسەر پشکە وەزارییەکانیان و ئەوان دەیانەوێت لۆمەی شکستهێنان بە پەسەندکردنی کابینەکە بخەنە ئەستۆی کورد، لە کاتێکدا کورد هەر لە یەکەم رۆژەوە پشتیوانی کازمییان کرد و بۆ سەرکەوتنیشی سازشیان کرد".

هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی داوا دەکات پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکوومەت و هۆشداریش دەدات لەو دۆخەی هاتووتەپێش و دەڵێت: "عێراق و هەرێمی کوردستان لەبەردەم دەرگای دۆزەخدان".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە