پەرلەمانتارێکى گۆڕان: لە هەرێمی کوردستان ٣٥٠ هەزار مووچە خۆری بندیوار هەیە
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دابان محەمەد ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى گۆڕان رایگەیاند "ژماره‌ی ئه‌و مووچه‌خۆرانه‌ی زاراوه‌ی بندیواریان بۆ به‌کار ده‌هێنرێت، 350 هه‌زار که‌س به‌ره‌و ژووره.
ناوبراو دەڵێت: ئه‌و 200 هه‌زاره‌ی که قوباد تاڵه‌بانی باسی ده‌کات، ته‌نها له سیستمی بایۆ مه‌تریدایه، که خۆی سه‌رپه‌رشی ده‌کرد و ملیۆنان دۆلاری تێدا خه‌رج کرد! زۆر زیاتر له‌و ژماره‌یه بندیوار هه‌یه".
دابان مەحەمەد ئاماژە بەوەش دەکات، 430 هه‌زار مووچه‌خۆر له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌یه. ئه‌و که‌سانه‌ی که له لیوای هاوبه‌شن و هاوپه‌یمانان سه‌رپه‌رشتی ده‌که‌ن، زۆریان مووچه‌خۆرن له هێزه‌کانی پێشتر که له یه‌که‌ی 70 و 80 بوون. ئه‌و فه‌وج و لیوایانه‌ی له به‌غدادن له هه‌رێم مووچه خۆرن، ده‌یان هه‌زار که‌س له ئێستادا به‌هۆی کۆچ کردنیان ڕیزه‌کانی یه‌که‌ی 70 و 80 و هێزه ئه‌منیه‌کان جێهشتیوه، به ئێستاشه‌وه مووچه‌خۆرن! زانیاری له‌سه‌ر داتا و ئامار و ورده‌کاری ئه‌م دوو هێزه، ته‌نانه‌ت لای وه‌زاره‌تی دارایش نیه، به بلۆک و به گوێنی ( گونیه)، پاره‌یان بۆ ده‌برێت.
ئەو پەرلەمانتارەى گۆڕان دەشڵێت جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌ت به ده‌ق وتوویه‌تی: کۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌کگرتووی ئیسلامی، خه‌ڵکیان دامه‌زراندووه و بندیواری زۆریان هه‌یه، بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگ له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، ئه‌م قسه‌یه بۆ ته‌نز بوبێت، یان بۆ وه‌لێمی په‌رله‌مانتاره‌کانی ئه‌و دوو هێزه که له‌و دانیشتنه‌دا بوون، بێ ویژدانیێکی گه‌وره‌یه. ( ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی هه‌یه 500 پاسه‌وانی هه‌یه، مه‌لای ئاینی هه‌یه 15 پاسه‌وانی هه‌یه) لانی که‌م بندیواره‌کانی پارتی و یه‌کێتی به‌قه‌د ئه‌و دوو هێزه لێبکه‌ن، خه‌ڵک سوپاس گوزار ده‌بێت.
دابان محەمەد جەختیش دەکاتەوە، هۆکاری نه‌دانی مووچه، ته‌نها به‌غداد نیه، که خه‌ریکی ڕاهێنانی مووچه‌خۆرن له‌سه‌ر ئه‌و تۆنه به‌ڵکوو:
* دوو به‌شی فه‌رمانبه‌ران که به 50 ڕۆژ جارێک موچه‌ش وه‌رناگرن، باجی سه‌دان هه‌زار، له هه‌وادار و کادر و خه‌ڵکی حزبی و نا موسته‌حه‌ق ده‌ده‌ن که بندیواری پارتی و یه‌کێتین.
*باجی سه‌دان ملیۆن دۆلار، گه‌نده‌ڵی و دزی و به‌فیڕۆدانی داهاتی نه‌وت ده‌ده‌ن، له‌ژێر ناوی گومرگی تورکیا، کرێی بۆری کۆمپانیای کار و خه‌رجی حکومه‌ت بۆ لایه‌نی دیکه.
*باجی سه‌دان کۆمپانیای حزبی و به‌رپرسی حزبی ده‌ده‌ن که سه‌ریان کردووه به داهاتی ناوخۆدا و مانگانه ده‌یان ملیۆن دۆلار ده‌به‌ن.
*باجی جێبه‌جێ نه‌کردنی یاسایی چاکسازی ده‌ده‌ن، که په‌رله‌مان ده‌ریکردوه. له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه و ده‌ستی ده‌ستی پێده‌کرێت.
*باجی جێبه‌جێ نه‌کردنی بڕیاره‌کانی خودی حکوومه‌ت ده‌ده‌ن، که هێشتا له دۆلابی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندایه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران