ئه‌گه‌ر سلێمانی لامه‌ركه‌زیه‌ت وه‌ربگرێت، تووشی چارەنووسی کەرکووک دەبێت
پوختەی هەواڵ
کوردپرێس: ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكرات له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت "لامه‌ركه‌زیه‌ت سلێمانی وه‌ک چه‌ند ساڵ پێشتر لێده‌كات و ده‌بێته پاشا گه‌ردانی، ئه‌و جاره چه‌ند گرووپێک نابن یه‌کێک له هه‌ڵه‌بجه و گرووپێک له‌بیاره و ئیدارهیێکیش له سلێمانی حوکم بکات، ئه‌و جاره حوکمی گرووپی کۆڵان و گوند و شار و قه‌زا و گه‌ڕه‌کیش دروست ده‌بێ، پاشان (حسن پلایزێک) دێ و ھەمووی ڕێک دەخات".
ئومێد خۆشناو له نووسینێكدا ده‌ڵێت "ئه‌و ده‌نگانه‌ی داوای لامه‌رکه‌زیه‌تی سلێمانی ده‌که‌ن، پرسیاریان له‌خۆیان کردووه، ئه‌و لامه‌رکه‌زیه‌ته، مه‌گه‌ر ته‌واو ته‌سلیم کردنی سلێمانی بەعێراق نه‌بێ، به چ جۆرێک و شێوازێک چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی سلێمانی ده‌کات؟".
هه‌ر له‌و نووسینه‌دا ئومێد خۆشناو ده‌ڵێت، ئه‌و لامهرکهزیەی بۆ سلێمانی داوا ده‌کرێ، ته‌نها دوو ڕێگا له‌به‌رده‌م ئایندهی سلێمانی ده‌بێ:
- سلێمانی ده‌بێته شارێکی هاوشێوه‌ی که‌رکووکی ئێستا و به‌که‌مێک جیاوازی ئه‌ویش تا چه‌ند مانگێک و پاشان خراپتریش له که‌رکووک!
- ڕێگه‌ی دووه‌م، سلێمانی وه‌ک چه‌ند ساڵ پێشتری لێدێ و ده‌بێته پاشا گه‌ردانی، ئه‌و جاره چه‌ند گرووپێک نابن یه‌کێک له هه‌ڵه‌بجه و گرووپێک له بیاره و ئیدارهیێکیش له سلێمانی حوکم بکات، ئه‌و جاره حوکمی گرووپی کۆڵان و گوند و شار و قه‌زا و گه‌ڕه‌کیش دروست ده‌بێ، پاشان (حسن پلایزێک) دێ و ھەمووی ڕێک دەخات.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی باس له‌وه‌ش ده‌كات ھیچ شەرمی ناوێ ئەوانەی داوای لامەرکەزیەت دەکەن، با ڕوون و ڕەوان داوای فیدڕاڵیەتی پارێزگاکان بکەن کە ھەر ئەوەش مەبەستە سەرەکیەکەیە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران