شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-02 15:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

خەمیس خەنجەر: ناکرێت بڕینی مووچە وەک کارتی گوشار بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەکار بهێنرێت

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی هاوپەیمانیی ناوچە ئازادکراوەکان لەبارەی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە هۆشداری دەدات و دەڵێت، ناکرێت بڕینی مووچە وەک کارتی گوشار بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەکاربهێنرێت.

کوردپرێس:

خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی ناوچە ئازادکراوەکان و یەکێک لە سەرکردە سوننەکانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بەکارهێنانی کارتی مووچە وەک گوشاری سیاسی بۆ سەر هەرێمی کوردستان کارێکی رەتکراوەیە و ناکرێت بەردەوام بێت.

سەرۆکی هاوپەیمانیی ناوچە ئازادکراوەکان باسی لەوە کردووە، "خەڵکی کوردستان خەڵکی ئێمەن، لەگەڵیانداین لەوەی هەمانە و پێکەوە بە برایەتی لە یەک نیشتماندا دەژیین".

خەنجەر جەخت لەوە دەکاتەوە، "هەموو جارێک پەنابردنە بەر بژارەی قورس لە بەرژوەندیی یەک عێراقی نییە".

پێشتریش بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند، ناکرێت پرسی مووچە و بودجە تێکەڵ بە میزاجی سیاسی بکرێن و پێویستە هەموو هەوڵەکان بە ئاراستەی زوو چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بن و لە دۆزینەوەی چارەسەرێكی ریشەیی بۆ كێشەكان پەلەبكرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە