لە زنجیرە هێرشەکانی داعشدا 10 ئەندامی حەشدی شەعبی گیانیان بەخت کرد
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له ئاكامی زنجیره‌یێک په‌لاماری داعش بۆ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی له سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، 10 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی گیانیان لە دەست دا.
کوردپرێس:
محه‌مه‌د كه‌ریم به‌له‌داوی پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین، بۆ ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی عیراق، ئاشكرای كردووه كه هێزی لیوای 41ی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی، به‌رپه‌رچی په‌لامارێكی چه‌كدارانی داعشی داوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ته‌ل زه‌هه‌ب سه‌ربه قه‌زای به‌له‌د باشووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
لای خۆیه‌وه لیوا روكن موحسن حاتم فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاندووه كه چه‌كدارانی داعش په‌لاماری حه‌شدی شه‌عبییان داوه له ناوچه‌ی مكێشیفه سه‌ربه پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
راشیگه‌یه‌ندراوه كه له ئاكامی ئه‌و په‌لامارانه‌ی داعش، 10 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و ژماره‌یێكی دیكه‌یش بریندار بوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران