شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-02 13:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شاندێکی دیکەی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- میادە نەجار پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت "رۆژی یەكشەممە 3-5-2020 دیسان شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا و لەگەڵ مستەفا كازمی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەت و چەند سەركردە و لایەنێكی دیكەی سیاسی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چەند بابەتێك كۆ دەبنەوە".

کوردپرێس:

میادە نەجار ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عیراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردوە، شاندەكەی هەرێم لە گفتوگۆكان لەگەڵ مستەفا كازمی و سەركردە و لایەنە سیاسییەكان گفتوگۆ لەسەر چەند دۆسیەیەكی هەڵپەسێردراوی نێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵی دەكەن، لەوانەش دۆسێی مافەكانی هەرێم لە بودجە و موچەی فەرمانبەران.

ڕوونیشی كردووەتەوە، بارودۆخی عیراق بە گشتی ئاڵۆزە و پێویستی بە زیاتر لە سەردانێكە بۆ چارەسەركردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەكان، شاندی كوردستانیش هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەری بنەڕەتی بۆ سەرجەم دۆسیەكانی تایبەت بە موچە و بودجە دەدات.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی باسی لەوەشكردوە، هەرێمی كوردستان جدیە لە تواندنەوەی بەستەڵەكی ناكۆكییەكان و كاركردن لەسەر بەهێزكردنی حكومەتی فیدراڵی.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە