زانکۆی پزیشکیی ئیلام: 12 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئیلام تۆمار کراوە
پوختەی هەواڵ
بەشی ئیلام- سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی ئیلام لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 12 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای ئیلام تۆمار کراوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بەو ڤایرۆسە گەیشتە 524 حاڵەت.
کوردپرێس:
ڕۆژی هەینی 12ی گوڵانی 1399 محەمەد کەریمیان سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی ئیلام لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا یەک حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا لە ئیلام تۆمار کراوە.
کەریمیان گوتیشی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 12 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای ئیلام تۆمار کراوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بەو ڤایرۆسە گەیشتە 524 حاڵەت.
سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی ئیلام ئەوەشی ڕوون کردەوە کە تا ئەم کاتە 53 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران