شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-01 05:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا: ژمارەی تووشبووان گەیشتە 120 هەزار کەس

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند: ئاماری چاک بوونەوەی تووشبووانی کۆرۆنا لە تورکیا لە بەرزبونەوەدایە، ژمارەی تووشبووانیش گەیشتە 120 هەزار کەس.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەخرەدین قۆجە، وەزیری تەندروستیی تورکیا لە توویتێکدا نوێترین ئامارەکای کۆرۆنای لە تورکیا بڵاو کردەوە و رایگەیاند: "لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا و لەئەنجامی پشکنینەکان 2615 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراون، هاوکات 93 تووشبووش گیانیان لەدەست داوە، 4846 تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە".

وەزیری تەندروستیی تورکیا راشیگەیاند: "بەکۆی گشتی تائێستا ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە تورکیادا گەیشتوەتە 120204 کەس و 3174 کەسیش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست داوە، 48886 تووشبووی کۆرۆناش چاک بوونەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە