شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-01 05:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 380 تووشبوو

پوختەی هەواڵ
بەشی هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 14 حاڵەتی نوێی تووشبون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێم لە راگەیەندراوی ژمارە 66دا ئاماری 24 سەعاتی رابردووی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە هەرێم بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوەکردوە کە لە 24 سەعاتی رابردوودا 1406 پشکنین ئەنجام دراوە، 439 هەولێر، 469 سلێمانی، 301 دهۆک، 10 هەڵەبجە، 21 راپەرین، 166 سۆران، دەرەنجام 14 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراون.

بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 380 تووشبوو، لەنێویاندا 5 مردن هەیە و 325 نەخۆش چاک بووەتەوە و ئێستا 50 نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە