کۆی حاڵەتەکانی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران ڕەقەمی 6 هەزاری تێپەڕاند
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 983 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی ئەو کەسانەی بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە گەیشتۆتە 6 هەزار و 28 کەس.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی پێنجشەمە 11ی گوڵانی 1399 کیانووش جیهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە لە ئێران ڕاگەیاند و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 983 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە.
بە وتەی وەزیری تەندروستیی ئێران کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 64 هەزار و 640 حاڵەت.
هەر بە وتەی جیهانپوور لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 71 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 6 هەزار و 28 کەس.
شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 75 هەزار و 103 نەخۆشی تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
بۆچوونی بەکارهێنەران