شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-04-14 12:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئیلهام ئەحمەد ڕەخنە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەگرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- سەرۆکى دەستەى جێبەجیاکارى ئەنجومەنى سووریاى دیموکرات، رەخنە لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى دەگرێت بەوەى هاوکارى پزیشکى پێشکەش کوردستانی سووریا نەکردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیلهام ئەحمەد سەرۆکى دەستەى جێبەجیاکارى ئەنجومەنى سووریاى دیموکرات، لەبارەى گەیاندنى پێداویستى پزیشکى بە کوردستانی سووریا لە چوارچێوەى هەوڵەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەى پەتاى کۆرۆنا، دەڵێت:"بەداخەوە ناوچەکانى خۆبەڕیوەبەرێتى بێبەش کراوە لە تەواوى هاوکارى مرۆیى و سەربارى ئەوەى رێکخراوى تەندروستى جیهانى لە ناوچەکانى باکوور و رۆژهەڵاتى سووریا بوونیان هەیە.

ئەو پێیوایە هاوکاری نەکردنى پێداویستى پزیشکى و مرۆیى بە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان بڕیارى سیاسى لەپشتە و بەپێویستى دەزانێت نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوى تەندروستى جیهانى خۆیان بەدووربگرن لە کاریگەرى و بڕیارەکانى حکومەتەکان.

ئیلهام ئەحمەد هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە رۆژانە پەیوەندییان لەگەڵ هاوپەیمانێتى نێودەوڵەتى هەیە و بەردەوام داواى پاڵپشتیان لێدەکەین، بەتایبەت ئامێرى پشکنینى حاڵەتەکانى تووشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا، چوونکە لە ئەگەرى بڵاوبوونەوەى پەتاکە دەبێتە مەترسیێکى گەورە و کارەساتى لێدەکەوێتەوە.

سەرۆکى دەستەى جێبەجیاکارى ئەنجومەنى سووریاى دیموکرات، روونى دەکاتەوە؛ لەو دۆخە تەندروستیەدا پشتبەستن بە قەدەغەى هاتوچۆ پێویستى بووە بۆ رووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا و پاراستنى خەڵک لەو پەیتایە، ئەنجامى باشیشى هەبووە، بەڵام وردە وردە لەگەڵ بەرزبوونەوەى پلەى گەرما رێکارەکانى قەدەغەى هاتوچۆ سووکتر دەکرێت تا بەشێوەیێکى پلەبەندى هەڵدەگیرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە