شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-04-14 12:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە ئۆپراسیۆنێکدا لە کەرکووک ٢٣ چەکداری داعش کوژران

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌ ئۆپراسیۆنێکدا دژ به‌ رێکخراوی داعش، ٢٣ ئه‌ندامی رێکخراوه‌که‌ کوژران و سه‌ربازێکی عێراقیش گیانی له‌ده‌ست دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق راگەیاندوووە، ئۆپراسیۆنەکە به‌ پاڵپشتیی هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانان، له‌ نزیک گوندی وادی ئه‌لشای له‌ باشووری که‌رکووک کراوەتەسەر چەکدارانى داعش و هەروەها رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ به‌ چه‌کی سووک روویداوه‌.

هەروەهاباسی له‌وه‌ش کردووە، له‌م دواییانه‌دا هێرش بۆ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق له‌ مووسڵ، ئه‌نبار، سه‌ڵاحه‌ددین و دیالە به‌تایبه‌تیش که‌رکووک رووی له‌ زیادبوون کردووه‌.

ئەوەش لەکاتێکدایە، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دوو ساڵ تێپه‌ڕیوە به‌سه‌ر کۆتایی هاتنى رێکخراوى داعش لە عێراق، به‌ڵام له‌ گونده‌کانى ئه‌و پارێزگایانه‌ی پێشتر به‌ ده‌ست رێکخراوه‌که‌وه‌ بووه‌، داعش به‌رده‌وام هێرش ئه‌نجام ده‌دات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە