شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-04-12 13:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕۆحانی: قەدەغەی هاتوچۆی نێوان شارەکان هەڵدەگیرێت/ لە ڕۆژی شەمەوە بەشێک لە بازاڕ و پیشەکان دەکرێنەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- سەرۆککۆماری ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند پێشکەوتنی باش لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران دەستەبەر بووە و بڕیارە بە شێوەی کۆنتڕۆڵکراو و سنووردار بەشێک لە پیشە و بازاڕەکان بکرێنەوە و قەدەغەی هاتوچۆی نێوان شارەکانیش هەڵبگیرێت.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەمە 24ی خاکەلێوەی 1399 حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران لە لێدوانێکدا کۆمەڵێک تەوەری باس کرد کە گرینگترینیان بەند بوو بە مەسەلەی کۆرۆنا و ڕێوشوێنە پێویستەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە لە ئێران.

ڕۆحانی لە وتەکانیدا ڕایگەیاند ژووری کۆنتڕۆڵ کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وەزارەتی تەندروستی و ئەنجومەنی وەزیران کۆدەنگن لە سەر ئەوەی قەدەغەی هاتوچۆی نێوان شارەکان بە شێوەی سنووردار بکرێتەوە.

سەرۆککۆماری ئێران گوتیشی بڕیارە لە ڕۆژی شەمەوە 30ی خاکەلێوەی 1399 بەشێک لە بازاڕ و پیشەکان بە شێوەی سنووردار بکرێنەوە و بەو مەبەستەش پێویستە کاسبکاران و خاوەن پیشەکان لە ماڵپەڕی تێستی تەندروستی ناوی خۆیان تۆمار بکەن و فۆرمەکان پڕ بکەنەوە.

ڕۆحانی لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا ئاماژەی بە پڕۆسەی کۆنتڕۆڵ کردنی کۆرۆنا کرد و گوتیشی ئێران بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپی سەرکەوتووتر بووە لە ڕووبەڕووبوونەوە و کۆنتڕۆڵ کردنی ڤایرۆسەکە لە بەر ئەوەی ئەورووپییەکان تەنها کێشەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بووە بەڵام ئێران جگە لە کۆرۆنا قەیرانی سزا و ئابلۆقەکانی ئەمریکاشی لە سەرە.

شایانی باسە بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران تا ڕۆژی یەکشەمە 24ی خاکەلێوەی 1399 کۆی 71 هەزار و 686 هاووڵاتیی ئێرانی تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و کۆی 4 هەزار و 474 هاووڵاتییش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لە دەست داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە