شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-04-11 14:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە بەغدا: سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو سەردانی هەولێر دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا وێڕای ڕاگەیاندنی پشتیوانیی کورد لە سەرۆوەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی عێراق گوتیشی مستەفا کازمی سەردانی هەولێر دەکات.

کوردپرێس:

فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، پشتیوانی لە كاندیدی نوێی سەرۆك وەزیران دەكەین، بەرپرسانی هەرێمیش پەیوەندییان پێوە كردووە و كەسێكە بۆ ئەم قۆناغە گونجاوە، دەتوانێت عیراق لەم دۆخە دەرباز بكات و پەیوەندییشی لەگەڵ هەموو پێكهاتەكان باشە.

ناوبراو وتیشی”كازمی مانگێكی لە بەردەمدایە بۆ ئەوەی حكوومەتی نوێ دروست بكات و هەموو لایەنەكانیش پشتگیری دەكەن، بۆیە دەتوانێت لە ماوەی یەك مانگدا حكوومەتی نوێ پێكبهێنێت”.

فارس عیسا ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كازمی بەڵێنی داوە كێشەكانی لەگەڵ كورد چارەسەر بكات و لەگەڵ هەرێمیش گفتوگۆ دەكات و چاوەڕێ دەكرێت سەردانی هەرێمیش بكات.

سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ئاشكراشی كرد، ئەوەی لای ئێمە گرنگە، ئەوەیە پابەندی دەستوور بێت، هەموو شیعەكان لەسەری كۆك بن، بەرنامەی گونجاو بێت و مافەكانی گەلی كورد دابین بكات.

دوای كشانەوەی عەدنان زورفی، موستەفا كازمی كاندیدی ڕاسپێدراو بۆ كابینەی حكوومەتی عیراق دەبێت لەماوەی مانگێكدا كابینەكەی پێكبهێنێت و لە پەڕلەمان دەنگی لەسەر بدرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە