لە عێراق ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان درێژكرایەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌کان تا ١٨ی نیسان درێژکردەوە.
کوردپرێس: بەگوێرەی راگەیەندراوێكی فرۆكە خانەی سلێمانی، لە ئاگاداری نامەیێکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تـــــا ٢٠٢٠/٤/١٨ درێژ کردەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژەپێدانە بڕیاره‌که گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگی سوور و سەربازی و یارمەتی یە تەندروستییەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه.
باسی لەوەش كردووە، ده‌رچوواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی له‌چوارچێوه‌ی به‌رگیری کردنه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنایە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران