شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-04-09 11:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی: پشتیوانی لە مستەفا کازمی دەکەین

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پێوەندییێکی تەلەفونیدا پشتیوانیی خۆی بۆ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق کرد.

کوردپرێس:

ڕۆژی پێنجشەممە 9ی ئەیپرێڵی 2020 پاش ئەوەی زورفی لە پێکهێنانی حکوومەت کشایەوە، سەرۆککۆماری عێراق مستەفا کازمیی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی عێراق راسپارد، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش لە پەیوەندییێکی تەلەفۆنیدا پشتیوانی خۆی بۆ دەربڕی.

بەپێی راگەیێندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەباری پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە، مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە کە بەیەکەوە کار بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور.

راسپاردنی مستەفا کازمی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی عێراق دوای کشانەوەی عەدنان زورفی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو دێت لە پێکهێنانی کابینەکەی.

رۆژی چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پشتیوانیی خۆی بۆ راسپاردنی مستەفا کازمی بۆ سەرۆکوەزیران و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق دەربڕی، داوای لە هەموو لایەنەکان کرد کە پشتیوانی مستەفا کازمی بكەن تاوەکوو بە زووترین كات ئەركەكانی پێكهێنانی حكوومەت تەواو بكات.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە