شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-04-08 11:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تەقینەوەیێک لە ئامەد پێنج قوربانیی لێکەوتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- لە ناوچەی "کولوپ"ی سەر بە شاری ئامەد لە کوردستانی تورکیا، لە ئەنجامی تەقینەوەیێک بە ئۆتۆمبێلێکدا پێنج جووتیار گیانیان لەدەست دا.

کوردپرێس: بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی لە میدیاکانی تورکیا بڵاو کراونەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی ٣ی ٢٠٢٠، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە ناوچەی کولوپی سەر بە ئامەد، بە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییێکی سڤیلدا کە زۆربەیان جووتیار بوون و بۆ کار رۆیشتوون پێنج سەرنشین گیانیان لەدەست داوە.

لە هەواڵەکەدا پەکەکە تۆمەتبار کراوە کە ئەو بۆمبەی دانابێتەوە، بەڵام تاکوو ئێستا پەکەکە لەو ڕووەوە هیچ لێدوانێکی فەرمیی نەداوە.

حکوومەتی تورکیا دەیان جەندرمە و سەربازی ناردووەتە شوێنی تەقینەوەکە و ئۆپەراسیۆنێکی لە دەوروبەری کولوپ دەست پێ کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە