لە ئێران ژماری گیان لەدەست دان بەهۆی کۆرۆنا گەیشتە 1934 حاڵەت
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- لە 24 كاتژمێری رابردوودا، 122 كەسی دیكە بەھۆی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمرۆ سێشەممە كیانووش جەھانپوور، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند: لە 24 كاتژمێری رابردوودا 1762 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە، ھاوكات 122 كەسی دیكەش بەو ھۆیەوە گیانیان لەدەست داوە.
بەگوێرەی دوایین ئامار، تووشبووانی كۆرۆنا لە ئێران بۆ 24 ھەزار و 811 كەس بەرزبووەتەوەو تاكوو ئەمڕۆ 1934 كەسیش بەھۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاشكراشی كرد، تا ئێستا 8 ھەزار و 913 كەس چاک بوونەتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران