شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-23 06:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا شارەوانی سیلوان لە کار لادەدات

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- شارەوانی کوردی سەر بە پارتی دیموکراتیکی گەلان لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە لە کار لا درا و ئێستا شاری سیلوان بە قەیوم ئیدارە دەکرێت.

کوردپرێس:

شارەوانی شاری سیلوان لە پارێزگای دیاربەکر کە سەر بە پارتی دیموکراتیکی گەلان بوو لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە لە کار لادرا و شارەوانیی شارەکە قەیومی بۆ دانرا.

بەگوێرەی نووسراوی هابەر 7، سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەمە 23ی مارچی 2020 وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە درێژەی لەکارلادانی شارەوانە کوردەکانی سەر بە هەدەپە حوکمی لەکارلادانی "ناشیدە توپراک" شارەوانی سیلوانی دەرکرد و "مەهمەت ئوسلو" وەک قەیومی شارەکە دەستنیشان کرا.

مەسەلەی لەکارلادانی شارەوانە کوردەکانی سەر بە هەدەپە یەکەم جار نیە کە ڕوو دەدات و لە خولی پێشووشدا بەشێکی هەرە زۆری شارە کوردنشینەکان بەقەیوم ئیدارە دەکران و شارەوانە کوردەکان لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە لە کار لادەدران.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە