شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-22 16:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە کوردستان گەیشتە 238 کەس/ 28 کەس گیانیان لە دەست داوە

پوختەی هەواڵ
بەشی کوردستان- زانکۆی پزیشکیی کوردستان دوا ئاماری تووشبووانی کۆرۆنای ڕاگەیاند و بەو پێیەش لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 16 کەسی نوێ بە ژمارەی تووشبووان زیاد بووە و ئامارەکە گەیشتۆتە 238 کەس.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەمە 3ی خاکەلێوەی 1399 بەرانبەر بە 22ی مارچی 2020 زانکۆی پزیشکیی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووانی کۆرۆنای لە پارێزگای کوردستان بڵاو کردەوە و بەو پێیەش ژمارەی تووشبووان گەیشتە 238 کەس.

لە ڕاگەیێندراوی زانکۆی پزیشکیی کوردستاندا ئاماژە بەوەش کراوە کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 16 هاووڵاتیی کوردستان تێستی کۆرۆنایان پۆزەتیڤ بووە و ئەوەش نیگەرانیی لای تیمی تەندروستی دروست کردووە.

هەر لە بەیاننامەکەی زانکۆی پزیشکیی کوردستاندا ئاماژە بە ژمارەی قوربانییانی کۆرۆناڤایرۆس لە کوردستان کراوە کە ژمارەکەی تا ئەمڕۆکە گەیشتۆتە 28 کەس.

شایانی باسە پێشتریش پارێزگار و سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان داوایان لە هاووڵاتییان کردبووە لە ماڵەکانیان بمێننەوە و بە کەرەنتینە کردنی خۆیان یارمەتیی تیمی تەندروستی و کاربەدەستان بدەن بۆ ئەوەی گیانی هاووڵاتییان نەکەوێتە مەترسییەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە