شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-21 06:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەهمەن قوبادی: دڵگران مەبن و خۆتان بێ تاقەت مەکەن، ئیشق بدەن و پێکەوە کتێب بخوێننەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی فەرهەنگ و هونەر- بەهمەن قوبادی دەربارەی ئەو نەخۆشییە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕووی لە جیهان کردووە، ڕایگەیاندووە لە ئێستادا زەوی نەخۆشە و پێویستە ئاگاداری بین.

کوردپرێس: بەهمەنی قوبادی دەرهێنەر و سینەماکاری کورد لە پەڕەی خۆی لە فەیسبووک لە ڤیدیۆیەکدا ڕایگەیاندووە لە وەرزی بەهاردا کە ئەم نەخۆشییە بڵاو بووەتەوە، پێویستە لەم ماوەدا بەسەر زەویدا نەڕۆین و لە ماڵ نەچینە دەرەوە با دووبارە زەوی بژێتەوە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: "ئێمە بێ رەحمیمان کردووە بە زەوی، ئێمە نەخۆشییەکەمان داوە بە زەوی و ئەویش داویەتییەوە بە ئێمە، پێویستە ئاگامان لە زەوی بێت گوڵی بدەینێ و هەفتەی جارێک گوڵێک بڕوێنە و پاکوخاوێن رایبگرە".

بەهمەن قوبادی هەروەک ئاشکرای کردووە، دڵگران مەبن و خۆتان بێ تاقەت مەکەن، ئیشق بدەن و پێکەوە کتێب بخوێننەوە و دایک و باوکتان ماچ بکەن، دوای دووبارە گەڕاینەوە زەوی ڕۆڵەی نەکوژین و دارەکانی نەبڕین و پیسی نەکەینەوە بۆ ئەوەی دووبارە خراپتر نەبێتەوە، دایک و مناڵ و زەوی دووبارە خەریکە هەناسەیێک دەدەنەوە.

سینەما کاری کورد لە کۆتاییدا دەڵێت: "شەرمە گوڵی دەستکرد بهێنیتە ماڵەکەتەوە، گوڵ بڕوێنن لە ماڵەکانتدا"، دەشڵێت "کۆرۆنا دیوارێکە ئێمە دەتوانین تێیپەڕێنین، تەنیا پێبکەنن و ساڵانی دواتر باشترین ساڵەکانمان دەبێت بەڵام ئاگامان لە خۆمان و ئاژەڵی بێخاوەن و یەکتر بێت".

بەھمەن قوبادی ساڵی ١٩٦٩ لە شاری بانە لەدایکبووە، دەرچووی بەشی سینەمای زانکۆی تارانە، دەرھێنەرێکی سینەمایی بەناوبانگی کوردە، فیلمەکانی لە فێستیڤاڵە جیهانییەکاندا نمایش دەکرێت و تا ئێستا چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتیی بەدەست هێناوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە