شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-19 11:56 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی تەندروستیی ئێران دوا ئاماری تووشبووانی کۆرۆنای ڕاگەیاند

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند تا ئەم کاتە 18407 هاووڵاتیی ئێرانی تووشی کۆرۆنا بوون و ژمارەی قوربانیانی ئەو ڤایرۆسەش گەشتۆتە 1284 کەس.

کوردپرێس:

ڕۆژی پێنجشەمە 29ی ڕەشەمەی 1398 دوکتور ڕەئیسی بریکاری وەزیری تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوا ئاماری تووشبووانی کۆرۆنای ڕاگەیاند و بەو پێیەش تا ئەم کاتە 18407 هاووڵاتی تووشی کۆرۆنا هاتوون و 5979 کەسیش لەو ڤایرۆسە ڕزگار بوون.

هەر بە پێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 149 کەس بە بۆنەی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە و دوا ئاماری مردووان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتە 1284 کەس.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە