ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا له کوردستان گه‌یشته 167 که‌س
پوختەی هەواڵ
به‌شی کوردستان- سه‌رۆکی زانکۆی زانسته پزیشکییه‌کانی کوردستان دواهه‌مین ئاماری تووشبووانی به کۆرۆنا له پارێزگا ڕاگه‌یاند و وتی: تا ڕۆژی 27ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1398 ڕێژه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتوون گه‌یشته 167 که‌س.
کوردپرێس: ڕۆژی سێشه‌ممه 27ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1398 فه‌رزین ڕه‌زاعی سه‌رۆکی زانکۆی زانسته پزیشکییه‌کانی پارێزگای کوردستان زیادی کرد: له ماوه‌ی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2 که‌سی دیکه به ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا له پارێزگا زیاد بوو که به‌م پێیه‌ش ئاماری تووشبووان به کۆرۆنا له ئاستی پارێزگای کوردستان بۆ 167 که‌س به‌رز بوویه‌وه.
شایانی باسه؛ به‌پێی نوێترین ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران ژماره‌ی تووشبووان به کۆرۆنا ڤایرۆس له وڵات گه‌یشتۆته 16 هه‌زار و 169 که‌س.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران