شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-16 16:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سێ توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە شاری سلێمانی دەستنیشان کرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت سێ توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشان کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندووە: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشان کرا.

وەزارەتەکە دەشڵێت: "یەک لە توشبووان منداڵێکی تەمەن 4 ساڵ لە ئێران گەڕاونەتەوە دانیشتوی (تەکیە)، هەروەها ژنێکی تەمەن 27 ساڵ دانیشتووی سلێمانی".

ڕاشیگەیاندووە، ژنێکی تەمەن 45 ساڵ خزمێکی دیکەی توشبووەکەی پێشووە کە لە سلێمانی گیانی سپارد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە