پێنج حاڵه‌تی دیکه‌ی تووشبووی کۆرۆنا له سلێمانی چاک بوونه‌وه
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی رایگه‌یاند: 5 که‌سی دیکه له تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا له سلێمانی چاک بوونه‌ته‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی دکتۆر سه‌باح هه‌ورامی راشیگه‌یاند ئه‌و پێنج که‌سه ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه کراونه‌ته‌وه و به ته‌واوی چاک بوونه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دوێنێ یه‌کشه‌ممه 15ی ئازار/ مارسی 2020 به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی رایگه‌یاند، 3 حاڵه‌تی تووشبوون به کۆرۆنا چاره‌سه‌ر کراوون و چاک بوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه کراوون.
به گوێره‌ی ئه‌نجامه‌کان، تا ئێستا ژماره‌ی چاکبوونه‌وه له سلێمانی گه‌یشتووه‌ته 8 حاڵه‌ت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران