عەمارحەکیم: لە لێژنەی دیاری کردنی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستوەردان ناکەین
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی رەوتی حیکمە داوای کردووە تەنیا دوو ئەرک بە سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق بسپێردرێت، کە بریتین لە گەڕاندنەوەی شکۆی دەوڵەت و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە.
پێشتریش نەبیل تەرفی، سەرۆکی هاوپەیمانیی سائیرون، کە موقتەدا سەدر رێبەرایەتیی هاوپەیمانییەکە دەکات، سڕکردنی ئەندامێتیی خۆی لە لێژنە حەوت کەسییەکە، راگەیاندبوو.
دوای دەست لەکار کێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی و شکستهێنانی محەمەد تۆفیق عەللاوی لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، لایەنە شیعییەکان لێژنەیێکی حەوت کەسییان بۆ دیاری کردنی کاندیدی ئەو پۆستە، دروست کرد.
بڕیاربوو رۆژی یەکشەممە 1-3-2020، پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە و دەنگ بە کابینەکەی محەمەد تۆفیق عەللاوی بدات، کە شەوی شەممە 1-2-2020، لەلایەن سەرکۆماری عێراق بۆ پێکهێنانی حکوومەتی کاتیی وڵاتەکەی راسپێردرا، بەڵام شکستی هێنا.
بەپێی دەستووری عێراق، دەبوایە سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو لە ماوەی 30 رۆژدا کابینەکەی پێک بهێنێت و بیخاتە بەردەم پەرلەمان، بەڵام عەللاوی نەیتوانی کابینەکەی پێک بهێنێت و درەنگانی شەوی یەکشەممە 1-3-2020، شکستهێنانی خۆی راگەیاند.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران