شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-16 11:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماری نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاو کردەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 1053 کەیسی نوێی تووشبووی کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش دوا ئامار تا ئەم کاتە گەشتۆتە 14 هەزار و 991 کەس.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەمە 26ی ڕەشەمەی 1398 کیانووش جەهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوا ئاماری تووشبووانی کۆرۆنای لە ئێران ڕاگەیاند و بەپێی ئامارە فەرمییەکە تا ئەم کاتە 14 هەزار و 991 هاووڵاتیی ئێرانی تووشی ئەو ڤایرۆسە هاتوون.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی زیاد کرد کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 1053 کەیسی نوێی تووشبووی کۆرۆنا تۆمار کراوە.

هەر بە پێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیی ئێران 853 هاووڵاتیی ئێرانی بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە