په‌یامی سه‌رکونسوڵی ئێران له سلێمانی به بۆنه‌ی ساڵیادی کیمیایی هه‌ڵه‌بجه‌وه
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌هدی شووشته‌ری سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی له پیامێکدا بۆ به‌ڕێز ئازاد توفیق، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، یاد و یاده‌وه‌ری شه‌هیدانی ئه‌و کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌ی به‌رز ڕاگرت.
شووشته‌ری له په‌یامه‌که‌یدا ئه‌وه‌ی وەبیرهێنایهوه که ئه‌م ڕووداوه تاوانکاریه له دژی خه‌ڵکی سته‌ملێکراو و قاره‌مانی هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن ڕژێمێکی تاوانکار و به سوودوه‌رگرتن له چه‌کی کیمیاویی دروستکراو له‌لایه‌ن هه‌ندێک له وڵاته ڕۆژئاواییه‌کانی بانگه‌شه‌کاری به‌رگری له مافی مرۆڤه‌وه، یه‌کێک بوو له تراژیدیه گه‌وره‌کانی دژ به مرۆڤایه‌تی و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی. بۆیه مرۆڤایه‌تی له‌م ڕووه‌وه قه‌رزاری هه‌ڵه‌بجه و خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی ئه‌و شاره‌یه.
له به‌شێکی دیکه‌ی په‌یامه‌که‌دا مه‌هدی شووشته‌ری ئاماژه‌ی کرد به‌وه‌ی که له‌م ڕوانگه‌یه‌وه، کۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌ک ئه‌رکی مرۆڤایه‌تی و ئیسلامی خۆی، پاڵپشتی و پشتگیری له خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه کرد.
سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامەکەدا زیادی دەکات ئه‌م پاڵپشتیانه له گه‌لانی ناوچه‌که به تایبه‌ت گه‌لی دۆست و برای عێراق، له قۆناغه جیاوازه میژوویه‌کانی وه‌ک به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم و توندڕه‌وی دا به‌رده‌وام بوو.
ناوبراو ڕاشیگەیاند له بارودۆخێکدا که جیهان له نێویاندا گه‌لانی ناوچه‌که گرفتاری کۆستی گه‌وره‌ی ڤایرۆسی کوشنده‌ی کۆرۆنا بووه و به‌م هۆیه‌وه مه‌راسیمی یادی هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، هیواخوازم ئه‌م به‌ڵا نه‌فره‌تیه له کۆڵی جیهان، ناوچه‌که و گه‌لانی گه‌وره‌ی ئێران و عێراق ببێته‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران