سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای ڕاگەیاندنی باری نائاسایی دەکەن
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی عێراق داوا له په‌رله‌مان ده‌كه‌ن باری نائاسایی له عێراق ڕابگه‌یه‌نێت.
کوردپرێس:
ڕۆژی یەکشەممە ۱٥ی ئاداری ۲۰۲۰ نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق ئاشکرای کرد کە هەریهكه له بەرهەم ساڵح سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و عادل عەبدولمەهدی سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی عێراق نامه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ی حەلبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كردووه بۆ ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی له عێراق بۆ ماوه‌ی 30 ڕۆژ.
هەروەها ئاماژە به‌وه‌ش دراوه کە ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی مادده‌ی 61ی ده‌ستووری عێراق ڕێگه‌پێدراوه، هاوكات ده‌توانرێت له داهاتوودا گۆڕانكاریی له ماوه‌ی باری نائاسایی بكرێت به‌گوێره‌ی ئه‌و پێشهاته‌ی دێته به‌رده‌م عێراق.
کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳
بۆچوونی بەکارهێنەران