شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-14 20:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەروازەی سنووری پەروێزخان داخرا

پوختەی هەواڵ
بەشی کرماشان- قایمقامی قەسرشیرین لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند دەروازەی سنووری پەروێزخان بۆ ماوەیێکی نادیار داخرا.

کوردپرێس:

مورادعەلی تارتار قایمقامی قەسرشیرینی کرماشان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند دەروازەی سنووری پەروێزخان بۆ ماوەیێکی کاتی و نادیرا داخرا.

ڕاگەیاندنی بڕیارەکە لە دیوی ئێرانەوە لە کاتێکدایە کە میدیاکانی هەرێمی کوردستانیش ڕایانگەیاند بەپێی نووسراوێک کە ئاراستەی دەروازەی پەروێزخان و بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی گەرمیان کراوە، باس لەوە کراوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی خۆپارێزی بۆ رێکخستنەوە و بەشێوەی کاتی لە 14-03-2020ـەوە تاوەکوو 16-03-2020 هاتووچۆی بازرگانی لەو سنوورە رادەگیردرێت.

لە هەمان کاتدا موختار حاجی عەلی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی كۆمەڵگەی دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتیی باشماخ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، " بڕیاری راگرتنی جموجۆڵی بازرگانی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ ناگرێتەوە و هاتووچۆ بەردەوامە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە