شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-13 14:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆ هاتووچۆکردن لەناو شاری هەولێر و سلێمانی قەدەخە کرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆ هاتووچۆکردن لەناو شاری هەولێر و سلێمانی بۆ ماوەی 48 کاژێر قەدەخەکرا. بڕیارەکە لە کاژێر 00:01 14-3-2020 ـەوە جێبەجێ دەکرێت.

کوردپرێس:

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، پێویستە هاونیشتمانییان لە ماڵەکانیان بمێننەوە تاوەکوو تیمە تەندروستییەکان بتوانن کاری خۆیان بکەن. لە هەر کەیسێکی گومانلێکراویش پەیوەندی بە هێڵی گەرمی 122 بکەن.

وەزارەتی ناوخۆ هۆشداریش دەدات و دەڵێت، پێویستە ئەوانەی بە رێگەی نایاسایی لە ئێران گەڕاونەتەوە بە زووترین کات خۆیان بە تیمە تەندروستییەکان بناسێنن. بەپێچەوانەوە، سەرەڕای کەرەنتینکردن، رووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە