شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-13 19:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فڕۆکەیێکی تورکیا دەڤەری برادۆستی بۆردوومان کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکەیێکی تورکیا چەند بەرزاییێکی دەڤەری برادۆستی سەر بە هەرێمی کوردستانی بۆردوومان کرد.

کوردپرێس: ئیحسان چەلەبی بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان بە تۆڕی میدیاییی ڕووداوی راگەیاند: "لە کاژێر 03:00ی پاشنیوەڕۆ فڕۆکەیێکی تورکیا هاتە ئاسمانیی ناوچەکە و دوای سووڕانەوەی بۆ نزیکەی کاژێرێک، بۆردوومانی بەرزاییەکانی گوندی خەلیفان و گەلیی رەشی کرد."

بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان باسی لەوەش کرد: بەو پێیەی لەم کاتەی ساڵدا ناوچەکان ئاوەدانییان لێ نییە، زیانی گیانی و ماڵی لە بۆردومانەکە نەکەوتووەتەوە.

هەروەها پێشتر لە ئێوارەی رۆژی 09-03-2020 فڕۆکەکانی تورکیا چەند بەرزاییێکی دۆڵی باڵەیانیان لە سنووری شارۆچکەی قەسرێ بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە خانووی هاونیشتمانییێک لە گوندی ماونان ڕووخا.

کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە